![](/kurdistan-kurd/ku/wp-content/uploads/2022/08/55449_w920.jpg)
دوای یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، زۆربەی کەسایەتییە کورد و بیانییەکانی خەمخۆری پرسی کورد، شادی و خۆشحاڵیی خۆیان لەسەر ئەو پرسە دەربڕیوە.
زۆرێک لە کەسایەتییە ناسراوە کورد و بیانییەکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان بۆچوونی خۆیان لەسەر ئەو پرسە دەربڕیوە و وێڕای نیشاندانی خۆشحاڵیی خۆیان بە گرینگییەوە باسیان لەو پرسە کردووە.
کۆمەڵێک لەو کەسایەتییە سیاسی و ئەدەبییانە بە دانانی وێنەکانی یەکگرتنەوە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باسیان لە ئەرێنیبوون و پێویستیی بەئەنجامگەیشتنی ئەو پرسە کردووە.
حیزبی دێموکرات وەکوو یەکێک لە ڕیشەدارترین حیزبی کوردییەکان کە ڕۆڵی چارەنووسسازی لەسەر پرسی کورد هەیە، داوای زۆربەی کەسایەتییە سیاسی و ئەدەبییەکانی بۆ یەکگرتنەوە لەسەر بوو و بەئەنجامگەیاندنی ئەو پرسە شادی و خۆشحاڵیی ئەوانی لێ کەوتووەتەوە.