کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی خولێکی فێرکاریی فەرهەنگی و زمانەوانی لە بۆکان

14:17 - 3 خەرمانان 2722

لە شاری بۆکان خولێکی فێرکاریی فەرهەنگی و زمانەوانیی کوردی لەلایەن فێرگەی زمانی کوردیی "ئەدەب"ـەوە بەڕێوە چوو. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ١ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی، فێرگەی زمانی کوردیی "ئەدەب" لە شاری بۆکان، خولێکی فێرکاریی فەرهەنگی و زمانەوانیی کوردیی لە نێو شاری بۆکان و ئاواییەکانی دەورووبەری و شاری سەردەشت بە بەشداریی دەیان کەس بەڕیوە برد و لەو ڕێگەیەوە فێرخوازانی زمان و فەرهەنگی کوردی بە باشی فێری زمانی دایکیی خۆیان دەکەن. دوکتور مستەفا ئێلخانی‌زادە، بەرپرسی کۆڕی فێرکاری و فەرهەنگی و فێرگەی زمانی کوردیی ئەدەب، لە سەر بەڕێوەچوونی خولەکانی فێرکاریی لە شاری بۆکان، میراوا و ئاواییەکانی بۆکان و شاری سەردەشت و بەڕێوەچوونی کاروبارەکانی کۆڕ و فێرگە، چەن وتەیەکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە بەردەوام لە شار و گوندەکانی کوردستان هەوڵی ئەوە دەدەن کە گرینگیی تایبەت بە زمانی کوردی بدەن و بەردەوام خولی فێرکاریی زمانەوانی و فەرهەنگی بەڕێوە دەبەن.