کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی ژنانی تەنگیسەر بە بۆنەی یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات

16:27 - 3 خەرمانان 2722

ژنانی تەنگیسەر بەبۆنەی یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات لە پەیامێکدا پیرۆزباییان کرد و وەفاداریی خۆیان بە ڕێبازی پڕ لە سەروەریی شەهیدان نوێ کردەوە. دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە: سەربەرزین بەوەیکە لە ڕێبازێکدا تێکۆشان دەکەین کە هەردەم پێشڕەو و پێشەنگ بووە بۆ خەبات دژی زوڵم و دیکتاتۆری و هەوڵدان بۆ دەستەبەرکردنی مافی نەتەوەیی و ڕزگاریی گەلی کورد . هەواڵی یەکگرتنەوەمان پێ گەیشت، پیرۆزمان بێت، لە ئێوە سەنگەروانانی شاخ و لە ئێمە پارێزەرانی سەنگەری شار. یەکگرتنەوە و هەست بە بەرپرسایەتیی حیزبە خۆشەویستەکەمان لەم قۆناغە هەستیارە لە خەبات و تێکۆشان دەرخەری ئەوەیە کە پێکەوە ئێمە دەتوانین سەرکەوین و بە ئامانجەکانمان بگەین و لەتبوون و جیایی ناتوانێ زامنی سەرکەوتن بێ و بە هیچ کوێمان ناگەینێ . ئێمە ژنانی تەنگیسەر وێڕای پیرۆزبایی لە سەرجەم ئەویندارانی ئازادی و سەنگەروانانی شاخ و شار وەفاداریی خۆمان بەم ڕێبازە پڕ سەروەرییە دووپات دەکەینەوە و ئامادەی هەر جۆرە فیداکارییەک بۆ گەیشتن بە سەربەستین. سڵاو لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی کوردستان سەرکەوێ خەبات دژ بە داگیرکەر ژنانی تەنگیسەر ١ی خەرمانی ١٤٠١ی هەتاوی