کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە ئەمیرئابادی شنۆ بە بۆنەی یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی دێموکرات

16:34 - 3 خەرمانان 2722

ئەندامان و لایەنگرانی گەڕەکی ''ئەمیرئاباد''ی شنۆ بەبۆنەی یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات لە پەیامێکدا وێڕای پیرۆزبایی، پەیمانی وەفادارییان بە ڕێبازی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان نوێ کردەوە. دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە: سـڵاوێـکـی شـۆڕشـگـێـڕانـە ئـێمـە وەکوو ئەندامان و لایەنگرانی گەڕەکی ئەمیرئابادی شنۆی قارەمان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو باڵی گەورەی دێموکرات (حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکراتی کوردستان) پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات دەکەین و لێرەوە خۆشحاڵیی خۆمان بە گوێلێبوونی ئەو هەواڵە دەردەبڕین و هیوادارین بە زووترین کات شاهیدی گوێبیستبوونی هەواڵی دڵخۆشکەرتر بین و ئێمەش دیسان بەو بۆنەیەوە جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەیی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و هەموو زیندانییانی سیاسی و هەموو کەمئەندامانی ڕێبازی پێشەوا قازی محەممەد، دوکتور قاسملووی نەمر و هەروەها کادر و پێشمەرگە و ئەندامانی بەوەج و لێهاتووی ئەو حیزبە بەشکۆیە دەکەین. لێرەوە ئێمە وەکوو خەڵکی خباتکاری ئەمیرئاباد لە شاری شنۆ پەیمان دەدەین کە هەتا سەر وەفادار بین بە ڕێبازی شەهیدان و ڕێبەرانی سەرکردەی شەهید قازی، قاسملوو و شەرەفکەندی و بەڵێن دەدەین هەتا ئەو ڕۆژەی هەموو ئاوات و ئامانجەکانی حیزب و گەل وەدی دێت لەژێر سێبەری ئەو ئاڵایەی کە دەگەشێتەوە خەبات بکەین و هیوادارین ئەو جێژنەی یەکگرتنەوە ببێتە هەوێنی شادی و خۆشیی خەڵکی بەشەرەفی ڕۆژهەڵات و بنەماڵەی گەورەی دێموکرات و هەروەها ببێتە کۆتایی نەهامەتی و نەدامەتی نێو ماڵی کوردان. ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری شنو، گەڕەکی ئەمیرئاباد ٢ خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی