کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی شەپۆلی پەیامی پیرۆزبایی، حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان لە حیزبی دێموکرات

14:38 - 5 خەرمانان 2722

پاش واژۆکردنی پرۆتۆکۆلی هاوبەش لە نێوان دێموکراتەکان و یەکگرتنەوە و یەکڕیزی لە نێوان بنەماڵەی گەورەی دێموکراتدا، شەپۆلێکی بێ‌وینە لە پەیامی پیرۆزبایی ڕێکخراو و کەسایەتییە سیاسییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان پێشکەش بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرا. بەپێی ئەو هەواڵ و پەیامانەی کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران گەیشتووە، رێکخراو و کەسایەتییە سیاسییەکانی کورد و ئەندامان ولایەنگرانی حیزب لە هەموو شارەکانی ڕۆژهەڵات و دەروەی وڵات، بەبۆنەی یەکبوون ویەکڕیزی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات، پەیامی پیرۆزباییان پێشکەش بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کردووە، هیوای سەرکەوتنیان بۆ ئەو حیزبە خۆشەویستەی کۆمەڵانی خەڵکی ڕۆژهەڵات خواستووە. بێجگە لەو پەیامگەلەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا خوێندراوەتەوە، پەیامەکان بریتین لە: پەیامی پیرۆزبایی بەڕێوەبەری ماڵپەڕی گیاڕەنگ، کۆنفیدراسیۆنی کوردانی دیاسپۆرا" دیا کورد"، هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان، بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، حیزبی دێموکراتیکی سووریە، بزووتنەوەی داهاتووی کوردستانی سووریە، پارتی یەکیەتی کوردستان_ سووریا کۆمیتەی سیاسی.