کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە گوندی شنۆزەنگ یەکگرتنەوەیان پیرۆز کرد

16:42 - 6 خەرمانان 2722

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە گوندی "شنۆزەنگ" سەر بە ناوچەی لاجانی شاری پیرانشار، بەبۆنەی یەکگرتنەوەی نێوماڵی دێموکراتەکان پەیامی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە. دەقی پەیامەکە بەم شێوەیە: ئەندامانی ڕێبەری و کادر و پێشـمەرگە قارەمانەکانی مەتەرێزی شەرەف و بەرخودان، وێڕای سڵاوێکی گەرم و قارەمانانە، شۆڕشگێڕانە و یەکگرتوویانە. خـۆمان بە خۆشحاڵ دەزانین کە لە هەلومەجێکی هەستیاردا و لە حاڵەتێکدا کە کۆماری ئیسلامی بەرەو داڕمان ڕۆیشتووە لە هەمان کاتدا کە بمانهەوێ واقعبین بین ئەگەر هەر ئاڵوگۆڕێک لە ئێران و ناوچە و کوردستاندایە حیزبی دێموکرات و ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکرات بڕیارێکی نەتەوەییتان دا کە لە ٣٠ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاویدا یەکگرتنەوەی نێوماڵی حیزبی دێموکراتتان ڕاگەیاند، خەڵکی ڕۆژهەڵاتتان بەو هەواڵە مێژووییە خۆشحاڵ و شادمان کرد و لە هەمان کاتیشدا بە یەکگرتن و یەکگرتویی دوژمنانتان تێکشکاند و خەونی ناحەزان و دوژمنان و نەیارانتان کردە بڵقی سەرئاو. پڕبەدڵ یەکڕیزی و یەکگرتوویی حیزبی دێموکراتی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پیرۆزبایی دەکەین لە ئەندامانی ڕێبەریی حیزب‌ و کادر و پێشمەرگە قارەمانەکان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانییانی خۆڕاگری سیاسی و خەڵکی ئازادیخوازی ڕۆژهەڵات و پێشمەرگە و ئەندامە چاونەترسەکانی نێوشار. لە کۆتاییدا پەیمان نوێ دەکەینەوە دەگەڵ ڕێبازی پڕ لە سەروەریی شەهیدان کە تا دوایین هەناسەی ژینمان درێژەدەری ڕێچکە و ڕێبازی شەهیدان بین و جارێکی دیکە ئامادەیی خۆمان دەردەبڕین بۆ هەر ئەرک و مەئموورییەتێکی حیزبی بەرامبەر بە تاریکپەرستانی کۆماری پەت و سێدارە و با دوژمن و داگیرکەر باش‌ بزانێ بە یەکگرتووییمان سـەرکەوتن بەدەست دێنین چون دروشمی هەر یەکگرتنێک سەرکەوتن بەسەر دوژمنان و داگیرکەرانە. ئـەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئاوایی شــنۆزەنگ - ناوچەی لاجان - پیرانشار ٢ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی