![](/kurdistan-kurd/ku/wp-content/uploads/2022/08/55512_w920.jpg)
ئەندامان و دڵسۆزانی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوولایەنی دێموکرات، لە سەقز و بانە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و یەکگرتنەوەی دێموکراتەکانیان پیرۆز نرخاند.
ئەندامانی تیکۆشەری حیزبی دێموکرات لە گوندی ''یازیبڵاخی'' لە سەقز لە چالاکییەکی تەبلیغیدا پارچەیە نووسراوەیەکی گەورەیان لە دیواری موخابەراتی ئەو گوندە هەڵواسیوە و پێگەی بەرز و شوێندانەریی حیزبی دێموکراتیان لە ڕاستای وەدیهێنانی ئامانجەکانی گەلی کورد نیشان داوە.
هەروەها ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە ناوچەی بانە لە کێوی ''بڵۆ'' بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و وێنەی شەهید دوکتور ''قاسملوو'' چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکراتیان پیرۆزبایی کرد.