کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زیاتر لە نیوهێکتار لە دارستانەکانی گوندی "زوورانـ"ـی سەردەشت لە ئاگردا سووتان

22:51 - 6 خەرمانان 2722

ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٤ـی خەرمانانی ١٤٠١ـی هەتاوی زیاتر لە نیوهێکتار لە دارستانەکانی دەوروبەری گوندی "زووران" لە ناوچەی سەردەشت لە ئاگردا سووتان. ئاگرەکە سەرەتا لە باخێکەوە دەستی پێ کردووە و دواتر بۆ دارستانەکانی دەوروبەری گوندی "زووران" تەشەنەی کردووە. لەو ڕووداوەدا زیاتر لە نیوهێکتار لە دارستانەکانی ئەو شوێنە کە زیاتریان لە جۆری داربەڕوو بوونە، لە ئاگردا سووتاون. تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە و زیانەکان لەوبارەوە ڕوون نەبووەتەوە. لەمساڵدا لە ناوچەی سەردەشت زیاتر لە دە ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان ڕووی داوە و ئەو ئاگرکەوتنەوانە خەسار و زیانی زۆریان بۆ سەر ژینگەی ناوچەکە لێ کەوتووەتەوە.