کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی ئەندامان و لایەنگرانی دێموکرات و لاوانی شاری بڵواناوا و ناوچەی لەیلاخ

13:52 - 7 خەرمانان 2722

پەیامی پیرۆزبایی ئەندامان و لایەنگرانی دێموکرات و لاوانی شاری بڵواناوا و ناوچەی لەیلاخ ئەندامان و لاینگرانی حیزب و دڵسوزانی نیشتمان لە شاری بڵواناوا و ناوچەی لەیلاخ تامەزرۆیی و دڵسۆزیی خۆیان بۆ یەکڕیزیی و یەکگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات خستە ڕوو. لە پەیامی شاری بڵواناوا و ناوچەی لەیلاخدا هاتووە: ساڵانێکە ئەندامان و لایەنگرانی حیزب و دڵسوزانی نیشتمان بە هیوای ئەو ڕۆژەن کە لایەنەکانی دێموکرات یەک بگرنەوە کە چڕوپڕتر لە جاران بە گوڕتر وقۆرستر، لە حیزبەکەی پێشەوا قازیدا درێژە بە خەبات و تێکوشانیان بدەن تا گەیشتن بە ئازادی. بێگومان یەکگرتنەوی لایەنەکانی دێموکرات زوور ورەبەخشە و هەنگاوێکی ژیرانە و گەورەیە بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی ڕۆژهەڵات و دەسپێکێکی گەورەیە بۆ یەکگرتوویی زیاتری نێو ماڵی کورد. لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی دێموکرات و لاوانی شاری بڵواناواو ناوچەی لەیلاخ پیرۆزبای ئەم جێژنە گەورە لە تەواوی ئەندامان و پێشمەرگەکانی حیزب و سەرجەم کومەڵگای کوردستان ئەکەین و پەیمان نۆێ ئەکەینەوە کە تا ڕۆژی ئازادی وەفادار بە ڕێبازی شەهیدان بین و درێژە بە خەبات بدەین لە حیزبی دێموکراتدا تا گەیشتن بە ئاواتەکانمان. بژی یەکگرتن بژی دێموکرات