کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر کۆگای مووشەکیی ڕێژیمی ئێران لە سووریە

14:10 - 7 خەرمانان 2722

فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر کۆگای مووشەکیی زەوین بە زەوین لە شاری حەممای سووریە کە ڕاستەوخۆ لەژێر چاوەدێری بەرپرسانی سەربازیی سپای پاسداران ڕێژیمی ئێران بەرهەم دێ، هەزار مووشەکیان تەقاندەوە. بەپێی ڕاپۆرتی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە کە ڕۆژی شەممە ٥ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی بڵاو بووەتەوە، لە ئاکامی هێرشی چەند ڕۆژ پێشی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ سەر کۆگا و کارگەی بەرهەمهێنانی مووشەکی کورت مەودا و زەوین بە زەوین کە ڕاستەوخۆ لەژێر چاوەدێری بەرپرسانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە شاری حەممای سووریە بەرهەمدێ، هەزار مووشەکیان لەو کۆگایە لەنێو بردووە. هەروەها چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە لەم بارەوە ڕایگەیاندووە کە، ئەو مووشەکانە لە کۆگایەکدا لە ناوچەی ئەلزاوی سووریە زیاتر لە ساڵێکە بە مەبەستی کاری تێکدەرانە کۆ کراوە کە بوو بە ئامانجی هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل.