کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل: ڕێککەوتنی ناوکیی لەگەڵ ئێران تەنیا بە هەڕەشەی سەربازیی جێگەی متمانەیە

14:16 - 7 خەرمانان 2722

سەرۆکوەزیری ئیسرائیل دەڵێ: ئەمریکا بەبێ بەکاربردنی "هەڕەشەی توندی سەربازیی" بەدژی ڕێژیمی ئێران، ناتوانێ ڕێککەوتنێکی ناوکیی باش بە دست بهێنن. بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی "جێرۆزالم‌پۆست" ڕۆژی یەکشەممە ٦ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی، "یائیر لاپید" سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە دانیشتنێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: ئەمریکا بەبێ بەکاربردنی "هەڕەشەی توندی سەربازیی" بەدژی ڕێژیمی ئێران، ناتوانێ ڕێککەوتنێکی ناوکیی باش بە دست بهێنێ. ناوبراو جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە زلهێزەکانی جیهانی دەبێ ڕێژیمی ئێران، بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی زۆر باشتر پەلکێش بکەن، ڕێککەوتنێک کە ئەمریکاییەکان چاوەڕوانیان دەکرد، کە واژۆکردن و بە دەستهێنانی ڕێککەوتنێکی لەو چەشنەش تەنیا لە ڕێگای هەڕەشەی توندی سەربازییەوە جێىبەجێ دەکرێ و ئەگەر ئەوە بکرێ بەرپرسانی ڕیژیمی ئێران تێدەگەن بۆ سەرڕۆییەکانی خۆیان دەبێ باجی قورس بدەن.