کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گواستنەوەی هاوڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد لە گرتنگەی ئیتلاعاتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە

14:22 - 7 خەرمانان 2722

هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی"ناسر ئەحمەدزادە" لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە. بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییەسیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان(خۆڕاگری)، ڕۆژی شەممە ٥ی خەرمانانی١٤٠١ی هەتاوی، "ناسر ئەحمەدزادە" تەمەن ٣١ساڵ، خەڵکی مەهاباد پاش زیاتر لە ١٠ڕۆژ دەسبەسەرکران و ڕاگیران لە یەکێک لە گرتنگە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارە پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەی گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد. شایانی باسە "ناسر ئەحمەدزادە" ڕۆژی سێشەممە٢٥ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی لە دڕێژەی ڕەشبگیری هاووڵاتییان لە مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەک لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارە دەسبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم لە مەهاباد.