کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی پێشکەوتنخوازی دێموکراتی کوردستان یەکگرتنی دێموکراتەکانی پیرۆز کرد

18:01 - 7 خەرمانان 2722

حیزبی پێشکەوتنخوازی دێموکراتی کوردستان، بەبۆنەی یەکگرتنی دێموکراتەکان پەیامی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە. دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە: بەڕێز: حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بابەت: بروسکەی پیرۆزبایی دوای سڵاو و ڕێز بەڕێزان دەستخۆشی و پیرۆزبایی نەتەوەیی گەرم ئاراستەی ئەو هەڵوێست و بیرۆکەجوانەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکراتی کوردستان دەکەین. دڵخۆش و شادومانین بە بڕیاری یەکگرتنەوەی هەردوو حیزبی برا کە ئامانج و ئاراستەی سیاسی و نەتەوەیی لە ڕیزی خەباتی ڕزگاریخوازی نەتەوەکەمان دژ بە نادادی و ستەمی حوکمی ڕێژیمی خۆپەرست. ئێمە وەکوو حیزبی پێشکەوتووخوازی دێموکراتی کوردستان داوا لە سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەموو پارچەکانی کوردستانی گەورە و یەکدەست و یەک دەنگین بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی نەتەوە ستەم لێکراوەکەمان. دووبارە بەرز و پیرۆز بێت لەم یەکگرتنەوە شکۆدار و مەزنە قادر شوانی حیزبی پێشکەوتنخوازی دێموکراتی کوردستان سلێمانی