کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

15:44 - 8 خەرمانان 2722

زیاتر لە یەک لەسەر چواری قوتابخانەکانی پارێزگای لوڕستان مەترسیی ڕووخانیان لەسەرە و پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە. بەپێی قسەی "یوونس بەهاروەند" سەرۆکی گشتیی نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکانی ڕێژیم لە پارێزگای لوڕستان، زیاتر لە هەزار قوتابخانە لەو پارێزگایە مەترسیی ئەوەیان لەسەرە کە بڕووخێن و بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەو قوتابخانانە کات و بودجەیەکی زۆر پێویستە. بە قسەی ئەو بەرپرسەی ڕێژیم، ٤٥ قوتابخانە لەو پارێزگایە بە بەرد دروست کراون و ٥٠٠ قوتابخانەش بە شێوەی کانێکسی. بەشی زۆری ئەو قوتابخانانە لە شارەکانی "دلفان" و "ئەلیگودەرز" هەڵکەوتوون. جگە لەوانە پارێزگای لوڕستان یەکێک لەو پارێزگایانەیە کە بەدەست بێکاری و وەپەراوێزکەوتنەوە دەناڵێنێ.