کوردستان میدیا: به‌رپرسی پارتی ئازادی، مسته‌فا جومعه که دوو رۆژ پێش ئێستا له‌لایه‌ن PYDـه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کرابوو، به ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و هه‌رێمی کوردستان ئازاد کرا.
پاش ئازاد کرانی له ده‌ستی هێزه چه‌کداره‌کانی PYD، مسته‌فا جومعه وتووێژێکی له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ری ئا‌ڤێستا کورد ئه‌نجام داوه و گوتوویه‌تی: PYD هۆکاری ده‌سبه‌سه‌ر کرانی من دژایه‌تیی پارتی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و پارته‌ى راگه‌یاندووه ، به‌ڵام ئه‌و تاوانه له پاڵدراوه، ناڕاسته و ئێمه هیچ شتێکمان له دژی ئه‌وان ئه‌نجام نه‌داوه و به‌ڵكوو ئه‌وان زوڵم له ئێمه ده‌که‌ن.
مسته‌فا جومعه گوتی: پاش ئه‌وه‌ی که هه‌یئه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی کورد له سووریه ده‌ستێوه‌ردانیان کرد و هاتنه ئه‌و شوێنه که منیان ده‌سبه‌سه‌ر کردبوو و پاش رێککه‌وتن، PYDـه‌ش داوای لێبوردنی کرد و دواتر ئازادیان کردم.
ناوبراو سه‌باره‌ت به‌وه که بتوانێ له داهاتوودا له‌گه‌ڵ PYD رێککه‌وتن پێک بێنێت، ره‌شبینه و له‌و پێوه‌ندییه‌دا گوتی: PYD له قسه‌کانیاندان راستبێژ نین و منیش باوه‌ڕ ناکه‌م که بتوانین له دواڕۆژدا پێکه‌وه بین.
ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی که له‌لایه‌ن PYDـه‌وه درابوونه پاڵ به‌رپرسی پارتی ئازادی و جێگری به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی کوردی سووریه، کۆمه‌ڵێک به‌ڵگه بوون که له‌سه‌ر ناوبراو کۆیان کردبووه‌وه و یه‌کێک له‌وانه ئه‌وه بوو که مسته‌فا جومعه له هێندێک کۆبوونه‌وه‌دا که نوێنه‌رانی تورکیه به‌شدار بوون، به‌شداریی کردووه يا ده‌كات، به‌ڵام ناوبراو له‌و پێوه‌ندییه‌دا تۆمه‌ته‌کانی PYDى به ناڕه‌وا و درۆ وه‌سف ده‌کات.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران