کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئابووریی ئێران دوای "کۆڤید ١٩" هەڵدەوەشێتەوە

12:32 - 6 بانەمەڕ 2720

ئابووریناسان باس لەوە دەکەن کە ئابووریی جیهان بەهۆی کۆرۆناوە تووشی مەندی دەبێت و دۆخی هەندێک لە وڵاتان هەتا ئاستێک شپرزە دەبێت و تووشی داڕمانی ئابووری دەبن.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بڵاو کراونەتەوە، ڕێژیمی ئێران تووشی سێ کێشەی بنەڕەتی بووە کە بریتین لە بێکاری، هەژاری و بەرزبوونەوەی تێچووی ژیانی خەڵک.

ماڵپەڕی "ئیران فۆکوس" بڵاوی کردووەتەوە، له‌ ئێستاوه‌ چاره‌نووسى ئابووریی ئێران ببینین، چونکە ئابووریی ئەو وڵاتە بەرەو هەڵوەشاندنەوە دەچێت.

له‌ ڕاپۆرتی ئەو ماڵپەڕەدا هاتووە، كرێى خانووبه‌ره‌ به ‌شێوه‌یه‌ک به‌رز بووه‌ته‌وه‌ کە نزیكه‌ى  ٣٥ هەتا ٣٧ لەسەد لە داهاتى هاووڵاتییان ده‌بات.

هەروەها باس لەوە کراوە کە یەک ملیۆن كه‌سى دیکە له‌ ئێران بێكار ده‌بن. خۆراكیش به‌ هه‌مان شێوه‌ نرخه‌كه‌ى به‌ ڕێژه‌ى ٣٠ لەسەد به‌رز دەبێتەوە.

ئەو هه‌ڵاوسانە ئابوورییه‌ى له‌ ئێراندا هه‌یه‌، به ‌شێوه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌رى له‌سه‌ر چینی هه‌ژار‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى ئێران ده‌بێت.

لێدوانەکانی کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران بەنیسبەت دۆخی ئابووری خۆی دانپێدانانێکە بە دۆخی خراپی ئابووری.

به‌هۆى پابه‌ندنه‌بوونى ئێران به‌ یاسا نێودەوڵەتییەکان، كۆمه‌ڵێک سزا له‌لایه‌ن ئامریکا و كۆمه‌ڵگه‌ى جیهانی دژی ئێران پەسند کراوە و جیا له‌وه‌ش كۆرۆنا زه‌برێكى دیکەی له‌ ئابووریی ئێران داوه‌.