"لێن خۆدۆرکۆڤسکی" ڕاوێژکاری میدیایی وەزارەتی دەرەوی ئامریکا وتوویەتی؛ ئابووریی ئێران "مەلا پووڵ"یە و لەلایەن عەلی خامنەیی و دەستوپێوەندییەکانەوە کۆنترۆڵ دەکرێت.
ناوبراو وتوویەتی لەکاتێکدا ڕێژیمی ئێران پشتیوانی لە تێرۆریزم دەکات داوای وامی ٥ میلیارد دۆلاری لە سندووقی نێونەتەوەیی پارە دەکات و دێموکراتەکانی کۆنگرەش دەیانهەوێ ئەو پارەیه بە ڕێژیمی ئێران بدەن.
ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بە بیانووی کۆنتڕۆڵی کۆرۆنا دەیهەوێ وامی ٥ میلیارد دۆلاری وەربگرێت.
کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران باسیان لەوە کردووە، دەوڵەت بە وەرگرتنی وامی ٥ میلیارد دۆلاری دەیهەوێت کەمیی بودجەی خۆی قەرەبوو بکاتەوە، چونکە وڵاتانی بیانی هاوکاریی خۆیان بۆ قەیرانی کۆرۆنا لە ئێران دەربڕیوە.
ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران کەمتەرخەمی و نابەرپرسیارەتیی خۆی بەنیسبەت قەیرانی نەخۆشیی کۆرۆناوە دەخاتە ئەستۆی ئامریکا و ڕێکخراوە جیهانییەکان.
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ئێراندا ڕایگەیاند، ڕێژیمی ئێران دەیهەوێ بەهرەبەرداریی سیاسی لە کۆرۆنا بکات.