کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئابووریی ئێران ڕۆژ بە ڕۆژ داڕماوتر دەبێت

13:38 - 21 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: سەندووقی نێودەوڵەتیی دراو لە پێشبینییەکانی خۆیدا، داڕمانی ئابووریی ئێرانی بە هۆکاری  ڕادەی دابەزینی گەشەی ئابووری لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئافریقا ناو برد.

رۆژی سێشەمە، ٢٠ی خاکەلێوە، سندووقی نێودەوڵەتیی دراو، لە نوێترین ڕاپۆرتی خویدا بڵاوی کردووەتەوە، لە ساڵی ٢٠١٩دا ئابووریی ئێران ٦ لەسەد دادەبەزێت و بەو پێیە ئێران کە لە ساڵی ٢٠١٢ بەملاوە به ڕێژەی ٧/٧ لەسەد گەشەی نێگاتیف تووشی مەندیی ئابووری بووە، لە ساڵی ٢٠١٩دا خراپترین دۆخی ئابووری دەبێت.

سندووقی نێودەوڵەتیی دراو، لە پاییزی ساڵی ڕابردوودا پێشبینی کردبوو، کە گەشەی نێگاتیڤی ئابووریی ئێران نزیک بە٣/٦ دەبێت، بەڵام بە هۆی گەمارۆوەکان و دابەزینی ئاستی فرۆشی نەوتی ئێران، کارناسانی ئەم سندووقە ئەم ڕێژەیانە لە ٣/٦ هەتا ٦ لەسەد ڕاگەیاندووە.

گەشەی نگاتیڤی ئابووریی ئێران، لە ساڵی  ٢٠١٨  سەرەتا ١/٥ لەسەد پێشبینی کرابوو، بەڵام دواتر بۆ ٣/٩ لەسەد بەرز بووەوە.

ئەم سندووقە هەروەها باسی لەوە کردووە، کە داڕمانی ئابووریی ئێران، بە هۆی کەمبوونەوەی کڕین و فرۆشتنی نەوتی و شەڕ و ئاڵۆزی لە وڵاتانی یەمەن، سووریە و عێراق بۆتە هۆی گەشەی لاوازی ئابووری لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئافریقایە.