کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاخوند "غوڵامڕەزا مەنسووری" لە وڵاتی ڕۆمانی دەسبەسەر کرا

12:54 - 24 جۆزەردان 2720

ئاخوند "غوڵامڕەزا مەنسووری" دادوەری پێشووی دادسەرای فەرهەنگ و میدیا و لقی بەڕێوەبەریی لەواسان، لە وڵاتی ڕۆمانی دەسبەسەر و ڕادەستی پۆلیسی "ئینتێرپۆل" کرا.

هەواڵدەریی "تەسنیم'' سەر بە ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسداران، هەواڵی دەسبەسەرکرانی ئەو ئاخوندەی پشتڕاست کردووەتەوە.

چەند ڕۆژ پێش ڕێکخراوی هەواڵنێرانی بێسنوور لە دادگای فێدێراڵی ئاڵمان سکاڵای دژی ئاخوند "غوڵامڕەزا مەنسووری" تۆمار کرد.

ئاخوند "مەنسووری" چەندین دۆسیەی هەیە کە گەندەڵیی ئابووریی ئەنجام داوە و هەروەها دەستی لە سەرکوت و زیندانیکردنی ڕۆژنامەوانانیشدا هەبووە.

ژمارەیەک لە ڕێکخراو، چالاکانی مەدەنی و سیاسی بەنیسبەت گەڕانەوەی ئاخوند مەنسووری لە دادگای فێدێراڵی ئاڵمان سکاڵایان تۆمار کردبوو.

"ئاخوند مەنسووری" دەستی لە دەسبەسەرکردنی بە کۆمەڵی ڕۆژنامەواناندا هەبووە.

ئەو ئاخوندە وەک دادوەری ڕێژیم لە ماوەی کارکردنی خۆیدا حوکمی ناڕەوای زۆری بەسەر چالاکواناندا سەپاندووە.