کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاخوندێک لە سووریە کوژرا

13:18 - 10 رەشەمه 2719

ئاخوندێکی ڕێژیمی ئێران کە بۆ پارێزگاری لە ڕێژیمی سووریە نێردرابوو، کوژرا.

ڕۆژی هەینی، ٩ی ڕەشەمە، ئاخوند "عەلی زەنجانی" کە بۆ پارێزگاری لە ڕێژیمی سووریە نێردرابووە "ئیدلب" کوژرا.

ئەو ئاخوندە کە بە ناوی "مودافعی حەرەم"، نێردرابووە "ئیدلب" لە سووریە، لە هێرش و شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی نێوان ڕووسیە، سووریە و تورکیەدا کوژراوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا چاودێری مافی مرۆڤی سووریە، ڕۆژی هەینی، ٩ی ڕەشەمە، بڵاوی کردووەتەوە کە لە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیە بۆ سەر هێزەکانی ڕێژیمی سووریە و چەکدارەکانی گرێدراو بەو هێزانەوە لە دەوروبەری شارەکانی "حەلەب" و "ئیدلب"، ٤ کەس لە ئەفسەرەکانی ڕێژیمی سووریە و چەند فەرماندەری حیزبوڵڵای لوبنان کوژراون.

ئەو شەڕ و تێکهەڵچوونە بەهۆی پێشێلکردنی گرێبەستی "سووچی" لەلایەن تورکیەوە هاتووەتە ئاراوە.