کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاخوندێکی سەر بە ڕێژیمی ئێران بە تاوانی "تێرۆریستی" حوکمی دەسبەسەرکردنی بۆ دەر کرا

12:24 - 8 سەرماوەز 2721

"حەمید ئەلحوسێنی" ئاخوندێکی سەر بە ڕێژیمی ئێران لەلایەن دادگوستەریی شاری "نەجەفـ"ـی وڵاتی عێراق بە تاوانی "تێرۆریستی" حوکمی دەسبەسەرکردنی بۆ دەر کرا.

"حەمید ئەلحوسێنی" ئاخوندێکی شیعەمەزهەبی سەر بە ڕێژیمی ئێرانە کە لە عێراق بەرپرسی یەکیەتیی ڕادیۆ و تێلێڤیزیۆنە ئیسلامییەکانە.

ناوبراو لە هێرشی مووشەکیی ڕێکەوتی ٢ی خەرمانانی ئەمساڵ بۆ سەر "کانوونی گۆفتمانی ئەلڕافدینـ"ـی شاری نەجەف دەستی هەبووە.

"ئەلحوسێنی" لە لێدوانێک لە مانگی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٨، لە مزگەوتی "جەمکەرانـ"ـی قومدا وتبووی: "ئەنجامی هەر کارێک لە جیهانی شیعەدا بەبێ ئیران ناتەواوە و ئیران بە جێگایەک گەیشتووە کە ئەگەر هەر کارێک لە ناوچەدا ئەنجام بدرێت و ئێران هاوکاریی تێیدا نەکات، بە ئاکام ناگات".