کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاخوندەکان بۆ کوردستان ڕادەگوازرێن

16:51 - 10 رەشەمه 2719

لە شارەکانی کوردستان نەخۆشیی کۆرۆنا مەترسییەکی جیددیی بۆ خەڵک دروست کردووە، هاووڵاتییان باس لەوە دەکەن کە ڕێژیمی ئێران بە شێوەی سیستماتیک ئاخوندەکانی قوم بۆ کوردستان ڕادەگوازێت.

بەپێی زانیارییەکانی "کوردستان میدیا"، ئاخوندەکانی قوم بۆ شارەکانی بانه، مەریوان، سقز و مەهاباد ڕەوانە کراون.

بەپێی ئەو زانیارییانە ئاخوندەکان لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە پشتیوانییان لێوە دەکرێت.

لە نەخوشخانەی پیرانشار کەسێک بەهۆی تووشبوون بە نەخۆشیی کۆرۆناوە خەوێندراوە، ئەم کەسە لە قوم بۆ ئەو شارە هاتووە و دانیشتووی پادگانی ئەرتشە کە ئێستا لەژێر چاودێریدایە.

لەو پێوەندییەدا نوێنەری شاری "بابولسەر" داوای لە خەڵکی ئێران کردووە کە لەم ڕۆژانەی پشوودا سەردانی باکووری ئێران نەکەن.

خەڵکی ئێران چەند ساڵێکە پاش شارەکانی باکووری ئێران بۆ کڕینی کاڵا و سەیران سەردانی شارەکانی کوردستان دەکەن، بۆیە خەڵکی کوردستان دەبێ ئاگادار بن هەتا ئەو شوێنەی بۆیان دەکرێت خۆ لە بازرگانی لەگەڵ موسافیران ببوێرن.