کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاخوندەکانی سەر بە جەماران هێرش دەکەنە سەر حیزبە کوردییەکان

12:23 - 29 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: ئاخوندەکانی سەر بە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە خوتبەکانیاندا هێرش دەکەنە سەر حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران و دژی خەباتی ئەو حیزبانە هەڵوێست دەگرن.

مەلا "محەممەد مەحموودی"، یەکێک لە پێشنوێژەکانی ڕێژیمی ئێران لە مزگەوتی جامیعەی شاری "ڕوانسەر"، لە خوتبەکانیدا دژی حیزبە کوردییەکان و خەباتی ئەو حیزبانە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات هۆشداریی داوە.

 ئەو پێشنوێژەی شاری ڕوانسەر، باسی لەوە کردووە: ''خۆتان دەزانن تاکتیکی شەڕ گۆڕاوە و ئیتر ئەمنییەتی سنوورەکان هەیە و شوکر بۆ خوا ئەمنییەت حاسڵ بووە، ئیتر وەک جاران ناچین بۆ قەندیل، شاهۆ و کۆساڵان و داڵاهۆ لەوێ جەنگی دژە ئینقلاب بکەین. ئێستا دێن شەڕی تایفەگەری دروست دەکەن و ئیختلافی قەومی ساز دەکەن".

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، مەلا "قادر قادری''، پێشنوێژی شاری پاوە و نوێنەری خامنەیی، هێرشی کردەوە سەر حیزبە کوردییەکان.

هێرشی ئاخوندەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران بۆ سەر حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران بە مەبەستی خۆشخزمەتی بە ڕێژیمە و خەڵکی کوردستان ئەو لێدوان و قسانە بە بێنرخ دەزانن.