
ڕێژیمی ئێران لە هەموو ڕێگایەکەوە بە تایبەتی لە ڕێگای تێلێڤیزیۆن و ناوەندە ئەمنییەتییەکانی خۆی هەڕەشە لە خەڵكی دەکات نابێ نەورۆز بەڕێوە ببەن.
ئاخووندێکی ڕێژیمی ئێران باس لەوە دەکات نەورۆز بۆ جەژنی "زرەتۆشتـ"ـییەکانە و ئایینی ئیسلام ئەو ڕۆژەی قەبووڵ نییە.
ئەو ئاخووندە دەڵێت سەوزبوونی دەشت و کێوەکان هیچ پێوەندی بە ئێمەوە نییە و شینبوونەوەی گیاوگوڵ بۆ مەڕ و ماڵات جەژنی مەڕ و ماڵاتە.
ڕێژیمی ئێران بۆ دژایەتی لەگەڵ بۆنەی نەورۆز هەموو کارێک دەکات و بەتایبەتی ئەمساڵ زۆر بە چڕی هەڕەشە لە خەڵک بەتایبەتی خەڵکی کوردستان دەکات نابێ ڕێوڕەسمی نەورۆز بەڕێوە ببەن.