سەرۆکی ستادی ئەرتەشی یەمن وتوویەتی: جیا لەوەیکە حووسییەکان بوونەتە کەرەسەیەک دەستی ڕێژیمی ئێران لە یەمەن، "حەسەن ئیرلوو" باڵوێزی ڕێژیم لە یەمەن ڕاستەوخۆ هێرشی حووسییەکان بۆ سەر یەمەن فەرماندەیی دەکات و ڕاستەوخۆ بووەتە هۆکاری نائەمنیی یەمەن.
ژەنەڕاڵ "سەغیر بێن عەزیز" سەرۆکی ستادی گشتی ئەرتەشی یەمن وتوویەتی: "حووسییەکان تەنیا بەڕێوەبەری گەڵاڵە وێرانکەرانەکانئ ڕێژیمی ئێران لە یەمەن و وڵاتە عەرەبییەکانن".
"ئەنساروڵڵا" یا حووسییەکان یەکێک لەو گرووپانەیە کە لە شەڕی نێوخۆیی یەمەندا به پاڵپشتیی ڕێژیمی ئێران شەڕ دەکەن.
ڕێکخراوی نێونەتەوەیی ڕایگەیاندووە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ڕێژیمی ئێران ژمارەیەکی زۆری مووشەکی بالستیک داوەتە بەو گرووپە تێرۆریستییە.