کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاردی خراپ لە مەریوان نانەواخانەکانی تووشی کێشە کردووە

11:01 - 6 رەزبەر 2720

نانەواخانەکانی شاری مەریوان بەهۆی ئەوەیکە ئاردی خراپ بۆ نانکردن بەکار دێنن، تووشی کێشە بوونە و فەرمانداری ڕێژیم لەو شارە بە تاوانبار دەزانن.

نانەواخانەکان لە مەریوان ڕایانگەیاندووە، بەهۆی ئەوەیکە ئاردەکە خراپە نانی لێنایەت.

خاوەن نانەواخانەکان باس لەوە دەکەن کە کاربەدەستان و لە سەرووی هەموویانەوە فەرمانداری ڕێژیم تاوانبارە، چونکە بەنیسبەت ئەو کێشەیە کەمتەرخەمە.

نەبوونی ئاردی باش زیانێکی زۆری ماڵیی بۆ خاوەن نانەواخانەکان هەیە کە ئەمەش ناڕەزایەتیی نانەواکارانی بەدواوە بووە.

 لەلایەکی دیکەوە جیا لەوەیکە ئاردی خراپ بە نانەواخانەکان دەدرێت، بڕیاره نانیش گران بێت، هەروەها ئاردیش لە بازاڕدا کەمە.