کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئارژانتین داوای کرد تێرۆریستەکانی ڕێژیمی ئێران ڕادەست بکرێن

17:24 - 5 رەزبەر 2718

کوردستان میدیا: دەوڵەتی ئارژانتین بۆ جارێکی دیکەش داوای کرد کە وڵاتانی هاوپەیمانی وڵاتەکەی کاربەدەستە پلەبەرزەکانی ڕێژیمی ئێران کە بکەری کردەوەی تێرۆریستیی ئامیا بوونه؛ پشتیوانیان لێ نەکرێت و دادگاییش بکرێن.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، "مائۆ ڕیسیۆ ماکێری" سەرکۆماری ئاژرانتین داوای لە وڵاتانی هاوپەیمانی خۆی کردەوە کە کاربەدەستە تێرۆریستەکانی ڕێژیمی ئێران کە دەستان لە تەقاندنەوەی ناوەندی جولەکەکاندا هەبووە، دادگایی بکرێن.

سەرکۆماری ئاراژنتین ئەو داواکارییەی بۆ جاڕێکی دیکە له شاری نیویۆرکی ئامریکا ڕوو لە وڵاتانی جیهان خستووەتە ڕوو.

مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ وەزارەتی درەوەی ئارژانتین، داوای لە مۆسکۆ کرد، کە عەلی‎ئەکبەر ویلایەتی بە تۆمەتی تێوەگلانی لە تەقینەوەی ناوەندی جولەکەکان لە بۆینێس ئایرێس، کە لە ساڵی ١٩٩٤ی زایینی ڕووی داوە، دەسبەسەر بکات.

ڕێکەوتی ٢٧ی پووشپەڕی ١٣٧٣ی هەتاوی، بەرانبەر لەگەڵ ١٨ی ژوئینی ١٩٩٤ی زایینی، تەقینەوەیەکی تیرۆریستیی لە ناوەندی هاوکارییەکانی دوولایەنەی ئارژانتین و ئیسرائیل (ئامیا) ڕووی دا، کە بە هۆی ئەو تەقینەوەیە ٨٥ کەس کوژران و ٣٠٠ کەسیش بریندار بوون.

لە ئاکامی بەدواداچوون بۆ ڕوونبوونەوەی بکەرانی ئەو کردەوە تیرۆریستییە، دادگای ئارژانتین ڕێبەرانی ڕێژیمی ئێرانی بە تۆمەتباری سەرەکی ناساند، کە لە ڕێگای حیزبۆڵڵای لوبنانەوە ئەو کردەوەیان ئەنجام داوە.

لەو دادگایەدا عەلی‎ئەکبەر ویلایەتی، کە وەزیرەی دەرەوەی ئەوکاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بووە، بە هۆی بەکارهێنانی شێوەیەکی تایبەت لە کوشتار و بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقین، تاوانبار و بە تیرۆریست ناسێندراوە.