کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئازادکردنی پارە بلۆکەکراوەکانی ئێران بە حەواڵەیە نەک نەختی

10:19 - 20 رەشەمه 2720

"مەهدی توغیانی" وتەبێژی کۆمیسیۆنی بەرنامە و بوودجەی مەجلیسی ڕێژیم بە ئاماژەدان بە ئەگەری ئازادبوونی بەشێک لە سەرچاوە داراییە بلووکە کراوەکانی ڕێژیمی ئێران لە وڵاتانی وەک عێراق و کۆرەی باشوور وتوویەتی کە ئەو ڕەوتە بە شێوەی حەواڵە جێبەجێ دەکرێت نەک نەختی.

ناوبراو وتوویەتی: "بەشێک لە داهاتە داراییەکانی دەوڵەت کە بەرهەمی هەناردەکردنی نەوتی خاو، گاز، بەرق و پێکهاتەکانی دیکە بووە، بلۆکە کراوە و لەماوەی مانگەکانی ڕابردوودا، وتووێژگەلێکی بەردەوام لەو بوارەدا لەگەڵ وڵاتانی پەیوەندیدار ئەنجام دراوە.

ئەو سەرچاوە داراییانە لە ئەگەری ئازادبووندا بۆ تێچووە داراییەکانی وڵات خەرج دەکرێت.

"توغیانی" سەبارەت بە شێوەی گەڕانەوەی ئەو پارە بلووکەکراوانە وتوویەتی ئەو حەواڵانە لەلایەن بانکی ناوەندی دەدرێت و ئەو بانکانەی کە دارایی ئێرانیان تێدا بلووکە کراوە پارەکە تەنیا بۆ کڕینی کاڵا دەدەن.