![](/weney-mallperr/10919.jpg)
کوردستان میدیا: ژمارەیەک راوچیی چیای شاهۆ بۆ ئاشتی لەگەڵ سروشتی کوردستان، کەوەکانی خۆیان لە داوێنی سروشتدا ئازاد کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ژمارەیەک لە راوچییەکانی چیای شاهۆ کە چەندین ساڵە سەرقاڵی راو و گرتنی کەو بوون، ١٨ کەویان لە قەفەس ئازاد و لە داوێنی سروشت بەر دا.
بەپێی راپۆرتەکان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا ٥٤ کەو لە دەوروبەری چیای شاهۆ ئازاد و بۆ هەمیشە گەڕانەوە ئامێزی سروشت.
چالاکییەکانی بزووتنەوەی ژینگەپارێزیی کوردستان لە سەرەتادا لە گوندی دەرەکێی سەربە شارستانی مەریوان بە شکاندنی چەکی ئەحمەد عەزیزی دەستی پێکرد و دواتر تێکڕا ناوچەکانی کوردستانی گرتەوە.