کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"ئازەری جەهرۆمی" باس لە بێدەسەڵاتبوونی خۆی دەکات

11:04 - 6 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: وەزیری "ئیرتباتاتـ"ـی ڕێژیمی ئێران، سەبارەت بە پچڕانی ئینتێرنێت لە ئێران وتوویەتی، شۆرای ئەمنییەتی ڕێژیم تاکوو ئێستا ئیزنی ڕێکخستنەوەی ئینتێرنێتی نەداوە.

"ئازەری جەهرۆمی"، وەزیری "ئیرتباتاتـ"ـی ڕێژیمی ئێران، لە وڵامی نامەی ٣٠ نوێنەری ڕێژیمدا کە سەبارەت بە ڕێکخستنەوەی دووبارەی ئینتێرنێت لە ئێراندا بووە، باسی لە بێدەسەڵاتیی خۆی کردووە و وتوویەتی، هێشتا لەلایەن شۆرای ئەمنییەتەوە ئیزنی ڕێکخستنەوەی ئینتێرنێت بە ئۆپێراتۆرەکان نەدراوە.

ناوبراو لە چەواشەکارییەکی ئاشکرادا وتوویەتی، ئەم ڕۆژانە بۆ وەزارەتی ئیترباتات و خەڵکی ئێران زۆر سەختن.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە "جەهرۆمی" بە باسکردن لەوەی کە ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ئێران ئەرکی پاراستنی ئەمنییەتیان لەسەر شانە، پشتیوانیی لە بڕیارەکەی شۆرای بەناو ئەمنییەتیش کردووە.

قسەکانی "جەهرۆمی" لەمەڕ ئیزنی شۆرای ئەمنییەت بۆ ڕێکخستنەوەی هێڵەکانی ئینتێرنێت لە کاتێکدایە کە ئەوە ئەرکی سەرەکیی وەزارەتی ئیرتباتاتە و خودی "جەهرۆمی" بەرپرسیاری سەرەکییە، بەڵام بەپێی سیستمی دەسەڵاتدارێتیی ئێران، هەموو بەناو بەرپرسەکان، مۆرەکانی خودی ڕێژیمن و دەبێ بە ئیزنی سەرەوەتر کارەکانیان جێبەجێ بکەن.