کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاستی ئاوی گۆلی ورمێ جارێکی تر دابەزی

13:24 - 10 خەرمانان 2720

بەرپرسی ستادی بووژاندنەوەی ئاوی گۆلی ورمێ ڕایگەیاندووە کە ئاستی ئاوی گۆلی ورمێ ٨ سانتی میتر دابەزیوە.

"فەرهاد سەرخۆش" بەرپرسی ستادی بووژاندنەوەی ئاوی گۆلی ورمێ، لە وتووێژێک لەگەڵ یەکێک لە ماڵپەڕەکانی ڕێژیم بە ئاماژەدان بەوەی کە ئاستی ئاوی گۆلی ورمێ هەزار و ٢٧١ میتر و ٣٣ سانتی میترە وتوویەتی، لە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوودا هەزار و ٢٧١ میتر و ٤١ سانتی میتر بووە.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە بەراوردی ئاستی ئاوی ئەو گۆلە لەگەڵ ساڵی ڕابردوو ئەوە نیشان دەدات کە ئاوی گۆلی ورمێ ٨ سانتی میتر دابەزیوە.

ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە، لە ئێستادا پانتایی ئاوی گۆلی ورمێ ٢ هەزار و ٨٤٨ کیلۆمیتری چوارجایە.

"سەرخۆش" هەروەها باسی لەوە کردووە کە گۆلی ورمێ ٣ میلیارد و ٥٢٠ ملیۆن میتری چوارجا ئاوی تێدایە و ئەو ڕێژەیە لە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوودا ٣ ملیارد و ٧٥٠ ملیۆن میتری چوارجا بووە.

لە حاڵێکدا کە بەرپرسانی ڕێژیم بە بەڵێنیی درۆ خەڵک بەنیسبەت نۆژەنکردنەوەی ئەو گۆلەوە هەڵدەخەڵەتێنن کە بۆ خۆیان دان بە دابەزینی ئاستی ئاوی ئەو گۆلەدا دەنێن.