کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاستی سەرانەی بەرهەمهێنانی ناپاقژی نێوخۆیی ئێران دووبارە دابەزی

13:46 - 25 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: سەرانەی بەرهەمهێنانی ناپاقژی نیوخۆیی لە ئێراندا، لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوییەوە تا ساڵی ١٣٩٧، زیاتر لە ٣٠ لەسەد دابەزیوە.

بەراوردی سەرانەی بەرهەمهێنانی ناپاقژی نیوخۆیی ئێران، لەگەڵ چەندین وڵاتی دیکە لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوییەوە تا ئێستا نیشان دەدات کە سەرانەی بەرهەمهێنانی ناپاقژی نیوخۆیی ئێران لەو وڵاتانەدا لە سەرتر بووە.

بەم پێیە سەرانەی بەرهەمهێنانی ناپاقژی نێوخۆیی ئێران لە ماوەی ٤٠ سال دەسەڵاتداریی ڕێژیمی ئێراندا هیچ گەشەیەکی نەکردووە و تەنانەت ٣٠ لەسەدیش دابەزیوە.

ئەوە لە حاڵێکدایە کە نێونجی سەرانەی بەرهەمهێنانی ناپاقژی نێوخۆیی لە کۆرەی باشوور ٧١٧،١٦ لەسەد، لە وڵاتی مالزی ٣٢٤ لەسەد، لە هیندوستان ٣٩٦.٦ لەسەد و لە تورکیەدا ١٧٧.٢ لەسەد بەرز بووتەوە.

بانکی جیهانی لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا لەبارەی گەشەی ئابووریی جیهان، ئێرانی لە دوای وڵاتی "نیکاراگوئە" وەک خاوەنی کەمترین گەشەی ئابووری لە ساڵی ٢٠١٩دا دیاری کردووە.

گەمارۆوە ئابوورییەکانی ئامریکا بۆ سەر ڕێژیمی ئێران و هەروەها نەبوونی بەرنامەیەکی تۆکمە و دارێژراو بۆ گەشەی ئابووری و تێوەگلاوی ئابووریی ئێران بە گەندەڵی و دزی، کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر گەشەی ئابووریی ڕێژیمی ئێراندا هەبووە.