کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاستی نەخدینەیی لە ئێران ٢١/١٪ گەشەی کردووە

12:45 - 18 رێبەندان 2718

کوردستان میدیا: ڕێژەی گشتیی نەخدینەیی سیستمی بانکی لە مانگی خەزەڵوەردا سنووری ١٧٢٥ هەزار میلیارد تمەنی تێپەڕاند کە بەبەراورد لەگەڵ ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو ١٢/٨% و بەبەراورد لەگەڵ خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو ٢١/١٪ گەشەی کردووە.

نوێترین ئامارەکانی بانکی ناوەندی سەبارەت بە ڕێژەی نەخدینەیی و پایەی پووڵی ئێران دەری دەخات ڕێژەی نەخدینەیی لە کۆتایی مانگی خەزەڵوەردا گەیشتووەتە ١٧٢٥ هەزار  و ٢٠٠ میلیارد تمەن و پایەی پووڵیش گەیشتووەتە ٢٤١ هەزار و ٤٠٠ میلیارد تمەن کە بەم پێیە ڕێژەی پارە لە خەزەڵوەردا بەبەراورد لەگەڵ ماوەی وێکچووی ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ٤٣% زیادی کردووە!

ئەم ئامارانە دەری دەخات کە خێرایی گەشەی نەخدینەیی لە ئەمساڵدا بەبەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو زیادی کردووە؛ چوونەسەری ئاستی نەخدینەییش بەڕای ئابووریناسان یەکێکە لە هۆکارەکانی چێ‌بوون و زیادبوونی هەڵاوسان و لە هەمان ڕاستاشدا دابەزینی ئاستی توانایی خەڵک بۆ دابینکردنی شتوومەک و پێداویستییەکانیان.