هەواڵدەریی "بلۆمبێرگ" کە ساڵانە سەرکەوتووترین ئابووریی لە جیهاندا لە باری نوێگەرایی هەڵدەسەنگێنێت؛ بۆ ساڵی ٢٠٢٠ ڕایگەیاندووە ئێران لە دوای "توونس، ئۆکراین و ئەلجەزیرە" لە خوارترین ئاستی گەشە و نوێگەریدایە.
ئەو ناوەندەی لێکۆڵینەوە پێوەری جۆراوجۆری بۆ لێکدانەوەی هێز و زانست لەبەرچاو دەگرێت.
پێوەرەکانی وەک ڕێژەی سەرمایەگوزاریی تایبەت بە بەرهەمهێنان و گەشە، توانایی و بەرهەمهێنانی کاڵا و خزمەتگوزاری و ڕێژەی شیرکەتە بەرهەمهێنەرەکان، ڕێژەی تۆمارکردنی داهێنان، خاوەنداریەتیی مەعنەوی" و پێوەری دیکە هەڵەسەنگاندنیان بۆ دەکرێت.
دیاریکردنی ئابووریی ئێران لە خوارەوەی ئەو لیستە لەکاتێکدایە کە ڕێژیمی ئێران ئیدعا دەکات لە ڕیزی ٦ وڵاتی پێشکەوتووی جیهانە لە باری ئابوورییە و دەیهەوێت مرۆڤ بنێرێتە بۆشایی ئاسمان و واکسەنی کۆرۆنا دروست بکات.