ک/مــــــــــــیدیا: ژماره‌یه‌ک لێپرسراوی ئه‌مریکایی و ئورووپایی رایانگه‌یاندووه، رێژیمی ئیسلامیی ئێران، له‌مه‌ڕ سه‌رکوتی ناڕازییانی ئه‌و وڵاته، یارمه‌تیی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌دی داوه. ئه‌و یارمه‌تییانه ده‌زگای کونترۆڵ تەنانەت چه‌ک و چۆڵیش له‌خۆ ده‌گرێ.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی رۆیتێرز، لێپرسراوانی هه‌واڵگریی ئه‌مریکا و ئورووپا، گوتوویانه: یارمه‌تییه‌کانی ئێران به رێژیمی سووریه کۆمه‌ڵێک ئامێری کونترۆڵ به مه‌به‌ستی دورست کردنی کوسپ و به‌ربه‌ست بۆ هاوئاهه‌نگیی ناڕازییان، له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و هه‌روه‌ها فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وان له‌خۆ ده‌گرێ. به وته‌ی ئه‌و پهرپرسانه چه‌ک و چۆڵی قورسیش له‌و یارمهتییانهیه که سووریه بۆ سه‌رکوت و کۆمکوژیی خه‌ڵکی ناڕازیی سووریه که‌ڵکی لێوه‌ر ده‌گرێت.
یه‌کێک له لێپرسراوانی ئه‌منیه‌تیی ئه‌مریکا له درێژه‌دا گوتوویه‌تی: ژماره‌یه‌ک له لێپرسراوانی رێژیمی ئێران به مه‌به‌ستی دانی راوڕاوێژ به جێگره‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د له‌مه‌ڕ به‌ره‌نگار بوونه‌وه له‌گه‌ڵ جیابووه‌کانی ئه‌رتشی ئه‌و وڵاته، سه‌ردانی سووریه‌یان کردووه و هێشتا ژماره‌کیشیان ئه‌و وڵاته‌یان به‌جێ نه‌هێشتووه.
یارمه‌تییه به‌ربڵاوه‌کانی رێژیم ئێران له سه‌رکوتی خوێناویی خه‌ڵکی ناڕازیی سووریه، به ئه‌رتش و هێزه‌کانی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د، به مه‌به‌ستی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس و به‌شار ئه‌سه‌د له‌و وڵاته، کاریگه‌ر بووه. راپۆرتی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کوژرانی 8 هه‌زار که‌سی له یه‌ک ساڵی رابردوودا بڵاو کردۆته‌وه.
لێپرسراوانی ئه‌مریکایی له‌و بـڕوایه دان که رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د به‌هێزه و درێژه‌ی ناکۆکی و ململانێی دژبه‌رانی ئه‌و وڵاته یارمه‌تیده‌ری مانه‌وه‌ی ئه‌و رێژیمه‌یه.
له چه‌ند ده‌یه‌ی رابردوودا رێژیمی ئێران سه‌ره‌کیترین پاڵپشتی رێژیمی سووریه دێته ئه‌ژمار و له‌م ساڵانه‌دا رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د رۆڵی پردی پێوه‌ندیی هه‌نارده کردنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیی رێژیمی ئێران بۆ حیزبوڵڵای لوبنانی گێڕاوه.