کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاسۆی ئابووریی ئیران ڕووخانی ئابوورییە

14:15 - 3 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: قەیرانی ئابووری و ‌هەڵاوسانی دۆخی ئابووریی ئێران لە ئێستەدا، دەرخەری ئەوەیە دۆخەکە بەرەو خراپی دەڕوات.

ئابووریناسان باس لەوە دەکەن، دۆخی ئابووریی ئێران لە ساڵی ٩٨دا، بەرەوە ئاسۆی تاریکی هەنگاو هەڵدێنێت و دەڵێن "فەوتانی ئابووری" لە ئێراندا ڕوو دەدات.

چاوەدێرانی سیاسی بەتایبەت پسپۆڕانی ئابووری، باسیان لە  دۆخی ئابووریی ساڵی ڕابردوو کردووە و بە جەختکردنەوە لەسەر بارودۆخی سیاسیی ئێران لە ساڵی ٩٧دا، داهاتوویەکی ڕەش و ناڕوونیان بۆ ساڵی داهاتووە لە ئێراندا دروست کردووە.

چاودێران، باسیان لەوە کردووە، جیا لە ساڵی ڕابردوو، بارودۆخی ئابووری و سیاسیی ئێران، نیشانەی لاوازی و ناسەقامگیریی نائاسایی لەو وڵاتە بووە، کە لە ساڵی داهاتوودا، خەریکه باڵ بە سەر تەواوی کۆمەڵگادا، دەکێشێت.

پسپۆڕانی ئابووری، جەختیان کردووەتەوە، ئابووریی ئێران، ئابوورییەکی کۆنتڕۆڵ نەکراوە. گەمارۆوەکانی ئامریکا، نەبوونی بەڕێوەبەرایەتی، گەندەڵی بناغەیی، بەتاڵانبردنی سەرچاوە گشتییەکان و کێبڕکێی مافیایی لەو بەشەدا، بارودۆخی ئابووریی ئێرانی بەرەو خراپتربوون بردووە.

چوونە سەرەوەی نرخی دوڵار، دابەزینی بەهای ڕیاڵ و هەڵاوسان، نرخی شتومەکە سەرەکییەکانی وەک، گۆشتی سوور و سپی، لە چاو ساڵی ٩٦ چەند قات بەرزتر بووەتەوە.

ئابووریی ئێران لە ساڵی ٩٧دا، لە باوردۆخێکی پێش لە مایەپووچبووندا بووە و بەرماوەی سامانی بەجێماو لە لایەن دەوڵەت، ناوەند و کەرتە تایبەتییەکان لە حاڵی دەستاودەستکردنە، چونکە لە نێوچوونی دوایین قۆناغی ئابووریی بۆ ئێران لە ڕێگەدایە.

چاودێرانی سیاسی دانیان بەوە داناوە، له بواری سیاسەتدا ئێران، باڵی بناژۆخوازی میانەڕەو و ڕێفۆرمخوازەکان، پێگە و دڵنیایی کۆمەڵایەتی خۆیان لە ساڵی ٩٧دا لە دەست داوە  و کۆنتڕۆڵی سیاسی نەماوە.

پێشتریش ئابووریناسان باسیان لەوە کردبوو کە لە ساڵی ٩٨دا ئابووریی ئێران دەڕووخێت.