کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاسەوارە مێژووییەکانی "سنە" لەنێو دەبرێن

11:37 - 15 بەفرانبار 2720

پارێزگایی سنە خاوەنی چەندین ئاسەواری مێژووییە کە بەهۆی کەمتەرخەمیی کاربەدەستانی ڕێژیم لە بەرەبەری لەنێوچووندان.

عیمارەتی "خوسرەوئاوا"ی "سنە" یەکێک لە بینا مێژووییەکانی سەردەمی "قاجار"ییەکانە کە پێویستیی بە نۆژەنکردنەوە هەیە.

ڕێژیمی ئێران بەهۆی ئەوەیکە بودجەی پێویست بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەو عیمارەتە دابین ناکات ئەو بینا پڕ بەهایە خەریکە لەنێو بچێت.

ماوەی چەند ساڵە تەنیا ٢٠٠ ملیۆن تمەن پارە بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەو بینایە تەرخان کراوە کە تەنیا ٣٠ هەتا ٤٠ لەسەدی ئەو پارەیە دابین کراوە کە تەنانەت بەشی کارێکی بچووکی سەرنیاکردنەوەی ئەو بینایە ناکات.

بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەو بینایە سەرجەم ١٠ هەتا ١٢ میلیارد تمەن پارە پێویستە. ئەو عیمارەتە شوێنی ژیانی حوکمڕانانی سنە بووە و شایی تەنیا کچی "فەتحعەلی شا" لەو عیمارەتە بەڕێوە چوو و یەکێک لە شاکارە مێعمارییەکانە.

مێژووی عیمارەتی "خوسرەوئاوا" بۆ ٢١٢ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە و سەردەمی خۆی سەمبولی دەسەڵاتداریەتیی بنەماڵەی گەورەی "ئەردەڵانـ"ـەکان بووە.