کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاسەوارە مێژووییەکانی لوڕستان قوربانیی درووشمەکانی ڕێژیم بوونە

12:01 - 18 بەفرانبار 2720

پارێزگای "لوڕستان" لە بواری ئاسەوارە مێژووییەکان پارێزگایەکی دەوڵەمەندە بەڵام ئێستا بەهۆی هاتنی گەشتیارانێک کە بێ ئیزن سەردانی ئەو ئاسەوارانە دەکەن زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە.

هاووڵاتییان باس لەوە دەکەن لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران بۆ پاراستنی ئاسەوارە مێژووییەکانی ئەو پارێزگایە تەنیا دروشمیان داوە.

بەپێی قسەی هاووڵاتییان زۆربەی گەشتیاران بێ ئەوەیکە ئیزنیان پێ بدرێت سەردانی شوێنەوارە مێژووییەکان دەکەن کە زیانێکی زۆری بەو ئاسەوارانە گەیاندووە.

پارێزگای لوڕستان زیاتر لە ٥ هەزار ئاسەواری مێژوویی هەیە بەڵام ئەو ئاسەوارانە بەهۆی نەبوونی بەڕێوەبەراتی و چاودێریی کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران خەریکە لەنێو دەچن.