"عەلی ئەسغەر مونسان" وەزیری ئاسەوارە مێژووییەکانی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی هەوڵ دەدەن ئاسەوارە مێژووییەکانی وڵاتانی دراوسێ نوژەن بکەنەوە.
"تاقی کەسرا" یەکێک لەو ئاسەوارانەیە کە کاربەدەستانی ڕێژیم لە عێراق دەیانهەوێ سەرنیای بکەنەوە و بڕی ٦٠٠ هەزار دۆلاریان بۆ ئەو مەبەستە تەرخان کردوووە.
"تاقی کەسرا" لە شاری "تیسفوون"هەڵکەوتووە و مێژوویەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی "ساسانیان".
ئەو کارەی ڕێژیم لە حاڵێکدایە کە ئاسەوارە مێژووییەکانی کوردستان و ئێران بەهۆی کەمتەرخەمیی کاربەدەستان لەبەرەبەری لەنێوچووندانە.