کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاسەوارە مێژووییەکانی کوردستان لەلایەن ڕێژیمەوە لەناو دەبرەدرێن

11:47 - 6 خاکەلێوه 2720

چەندین ساڵە دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیمی ئێران سەرقاڵی تاڵانکردن و تێکدانی شوێنەوارە مێژووییەکانی کوردستانن و خەسار و زیانی زۆریان بە ئەو شوێنەوارانە گەیاندووە.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، کەسانی هەڵپەرەست بۆ دۆزینەوەی ئاسەواری مێژوویی لە "گردی چووکە"ی گوندی "نەرزیوێ" سەر بە شنۆ، ئەو شوێنە میژووییەیان هەڵکۆڵیوە.

مێژینەی ئەم گردە مێژووییە بۆ زیاتر لە ٧هەزار ساڵ پێش دەگەڕێتەوە. ئەو گردە شوێنێکی کۆنەوه لە ڕووی مێژووییەوە گرینگییەکی تایبەتی هەتە.

چالاکانی مەدەنی و خەڵکی خەمخۆر بەنیسبەت بەتاڵانبردن و تێکدانی شوێنەوارە مێژووییەکان بەردەوام ناڕەزایەتییان دەربڕیوە بەڵام هیچ وڵامێکیان پێ نادرێتەوە.

بەشێک لە چالاکانی مەدەنی کاتێک بەنیسبەت تێکدانی ئاسەوارە مێژووییەکان ناڕەزایەتی دەردەبڕن لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە هەڕەشەیان لێدەکرێت.

تێکدان و لەناوبردنی شوێنەوارە مێژووییەکانی کوردستان لە سەردەمی هاتنەسەرکاری ڕەفسەنجانی بەشێوەی سیستەماتیک و بەرنامەداڕێژراو، دەستی‌پێکرد و ئێستاش هەر بەردەوامە.