کوردستان میدیا: ئافریقای باشوور که ژماره‌یه‌ک له پاڵاوگه‌کانی ته‌نیا به نه‌وتی ئێران کار ده‌کا، ئێستا رایگه‌یاندووه، له مانگی ژووئه‌ندا هاورده کردنی نه‌وتی خۆی له ئێران‌دا به ته‌واوه‌تی راگرتووه.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی دۆیچه‌وێله، له سه‌روبه‌ندی سه‌ردانی هیلاری کلینتۆن وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بۆ ئافریقای باشوور، ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته رایگه‌یاندووه له مانگی ژووئه‌ندا هاورده کردنی نه‌وتی ئێرانی راگرتووه.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌کانی گومرگی ئافریقای باشوور، هاورده کردنی نه‌وتی ئێران له مانگی مه‌یدا ٢٨٥ هه‌زار و ٥٢٤ تون بووه.
به‌پێی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئافریقای باشوور، زیاتر له هه‌موان عه‌ره‌بستان قازانج ده‌کات. هاورده کردنی نه‌وت له‌لایه‌ن عه‌ره‌بستانه‌وه بۆ ئافریقای باشوور له مانگی ژووئه‌ن له‌هه‌مبه‌ر مانگی مه‌یدا دوو هێنده زیادی کردووه و هه‌تا یه‌ک میلیۆن و ١٧٠ هه‌زار تون گه‌یشتووه.
به‌پێی راپۆرتی ئاسۆشه‌یتێد پرێس، ئافریقای باشوور له مانگی مه‌ی ٢٠١١ی زایینی هه‌تا مانگی مه‌ی ٢٠١٢ی زایینی، نزیکه‌ی له‌سه‌دا ٣٥ی هاورده‌کردنی نه‌وتی خۆی له ئێران دابین کردووه.
لێپرسراوانی رێژیمی ئێران هیوایان ئه‌وه بوو که به‌هۆی سازگاریی پاڵاوگه‌کانی ئافریقای باشوور له‌گه‌ڵ نه‌وتی ئێران ئه‌و وڵاته درێژه به هاورده کردنی نه‌وتی ئێران بدات.
بەرەو 67مین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حێزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران