
کامیۆندارەکانی کوردستان و ئێران بەهۆی چاکسازی لە یاسای کار، بیمە و بەرزکردنەوەی حەقدەستەکانیان مانیان گرتووە و داوا دەکەن کە داخوازییەکانیان جێبەجێ بکرێت.
لە ڕێکەوتی ١٥ی خاکەلێوە ڕێژیمی ئێران لە ترسی سەرهەڵدان و بەرینبوونەوەی ناڕەزایەتیی کامیۆندارەکانی بۆکان هێزێکی زۆری لە هێزە سەرکوتکەرەکانی "گاردی تایبەت" لەسەر ڕێگای بۆکان ـ ناچیت کۆ کردبووەوە.
لەم چەند ڕۆژدا شۆفیری کامیۆندارەکانی بۆکان بۆ ناڕەزایەتی بەنیسبەت گرانبوونی بیمەی ئیجباریی ماشینی باری و کەمیی کرێ، مانیان گرتووە.
ساڵی ڕابردووش کامیۆندارەکانی کوردستان و ئێران بەهۆی گوێنەدان بە داواکارییەکانیان مانیان گرتبوو.
کێشەی کامیۆندارەکان و چارەسەرنەکردنیان لەلایەن بەرپرسانی ڕێژیمەوە، تەنیا ئەم بەشەی تووشی کێشە نەکردووە، بەڵکوو پیشەکانی دیکەشی تووشی کێشە کردووە.