کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامادەبوونی زەریف لە ئەپی "کلاب هاوس"، ناڕزایەتیی کۆماریخوازانی ئامریکای لێکەوتەوە

12:20 - 20 خاکەلێوه 2721

کۆمەڵێک لە نوێنەرانی کۆماریخوازی ئامریکا بەهۆی ئەوەیکە شیرکەتی ''کلاب هاوس'' ئیزنی بە ''محەممەد جەواد زەریف'' داوە کە پرۆپاگەندە بکات و درۆ بڵاو بکاتەوە، لە نامەیەکدا بۆ بەڕێوەبەری ئەو شیرکەتە ناڕزایەتییان دەربڕیوە.

''جۆ ویلسۆن'' بەرپرسی گرووپی ئەمنییەتی نیشتمانی و کاروباری دەرەوەی کۆمیتەی توێژینەوەی کۆماریخەازان وتوویەتی: ''ڕێژیمی ئێران هیچ کات دروشمی نەمان بۆ ئامریکای ڕانەگرتووە و هەروا لەسەری پێداگرە''.

ناوبراو هەروەها وتوویەتی:''ڕێژیمی ئێران زیاتر لە ٥٠٠ کەس لە هێزی نیزامیی ئامریکای لە عێراق لە ڕێگای گرووپە تێرۆریستەکان و بەکارهێنانی کەرەستەی تەقینەوەی دەستساز کووشتووە''.

''ویلسۆن'' باسی لەوە کردووە کە بۆ چی "کلاب هاوس" ئیزنی بە وەزیری دەرەوەی ڕێژیمی تێرۆریستی ئێران، کەسێک کە لە ژێر گەمارۆکانی ئامریکایە داوە پرۆپاگەندە بکات و درۆ بڵاو بکاتەوە؟

''محەممەد جەواد زەریف'' وەزیری دەرەوەی ڕێژیمی ئێران لە ئەپی "کلاب هاوسـ"ـدا ئامادە بووە هەتا لە ڕێککەوتنی ئێران و چین داکۆکی بکات کە کاردنەوەی زۆری بەدواوە بووە.