کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاماری بێکاریی ژنان لە پارێزگای سنە ٨/٧١ % ـە

12:10 - 17 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: ناوەندی ئاماری رێژیمی ئێران، ئاماری بێکاریی ژنانی تەمەن  ١٥ تا ٢٤ ساڵی پارێزگای سنەی، بە ٧١.٨% ڕاگەیاند.

بەپێی ئامارێک کە پێشتر لە لایەن ناوەندی ئاماری رێژیمەوە بڵاو کرابوویەوە، ئاماری بێکاریی کەسانی تەمەن ١٥ تا ٢٤ ساڵ بە ژن و پیاوەوە لە ئێراندا ٦/٢٨% و لە پارێزگای سنەدا ١/٥٠% بووە،  واته ٥/٢١% زیاتر لە نێونجی گشتیی وڵات، هەروەها ئاماری بێکاریی کەسانی تەمەن ١٥ تا ٢٩ ساڵ لە ئێراندا، ٨/٢٤واته ٥/١٨%ی نێونجی گشتیی ئێرانە.

پێشتر مەسعوود سالمی بۆکانی، جێگری ئامار و زانیاریی ڕێکخراوی مودیرییەت و پلانداڕێژیی پارێزگای سنە، لە وتووێژێکدا باسی لەوە کردبوو، کە ٧٠% حەشیمەتی بێکاریی ئەم پارێزگایە لە پیاوان و ٨/٣٠% لە ژنان پێک دێت، کە بەو پێیە نرخی بێکاریی ژنان ٥/٢ قات زیاتر لە ڕێژەی بێکاریی پیاوانە.

دیارە باسکردن لەسەر ئاماری بێکاری و هەروەها کێشە کۆمەڵایەتییەکانی دیکەی شارەکانی کوردستان لە لایەن بەرپرسانی رێژیمەوە، درۆ و چەواشەکاری تێدایە، چونکە بەپێی پێوەرەکانی ناوەندی ئاماری ڕێژیمی ئێران، دەستفرۆشەکان، سواڵکەرەکان، خوێندکار و تەنانەت قوتابییانیش لە نێوان ئەو کەسانەدا ئەژمار دەکرێن کە خاوەنی کار و داهاتن.