کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاماری تووشبووان بە کۆرۆنا لە کوردستان و ئێران بەرزتر بووەتەوە

17:48 - 24 خاکەلێوه 2720

بەپێی ئاماری فەرمیی ڕێژیمی ئێران، هەتا ئێستا ٧١ هەزار و ٦٨٦ کەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە و هەزار و ١٣٥ کەسیش گیانیان لەدەست داوە.

تەنیا لە ٢٤ کاتژمیری ڕابردوودا، ١١٧ کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە و هەتا ئێستا ٤ هەزار و  ٤٧٤ کەس بوونەتە قوربانی. هاوکات هەزار و ٦٥٧ کەسی دیکەش تووشی کۆرۆنا بوونە.

تەشەنەسەندنی نەخۆشیی کۆرۆنا بە ڕادەیەک بەرز بووەتەوە کە بەرپرسانی باڵای وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیم بەنیسبەت ئەم دۆخەوە هۆشدارییان داوە.

''کیانووش جەهان پوور''، وتەبیژی وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیم پێشتر وتبووی، بەپێی دوایین داتاکان، لە هەر کاتژمێرێکدا لە ئێران ٥٠ کەس تووشی ئەم نەخۆشییە دەبێت و لە هەر ١٠ خولەکدا یەک کەس گیانی خۆی لەدەست دەدات.