کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاماری تەڵاق لە شاری خۆی زیادی کردووە

18:07 - 1 پووشپەڕ 2722

"عەباسعەلی ئیمامی" سەرۆکی حەوزەی قەزایی ڕێژیمی ئێران لە شاری خۆی وتوویەتی: "ئاماری تەڵاق لە ساڵی ڕابردوودا ١ هەزار و ٩٢ حاڵەت بووە کە ئەو ئامارە بە زیادبوونی ١٥ لەسەدی گەیشتووەتە ١ هەزار و ٢٥٩ حاڵەت".

ئەو کاربەدەستەی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی هۆکاری زیادبوونی حاڵەتی بۆ کێشە کۆمەڵایەتییەکان گەڕاندووەتەوە.

ئەو کاربەدەستەی ڕێژیم ئەو هۆکارانە لە کاتێکدا دێنێتەوە بێ ئەوەی باس لە دۆخی خراپی ئابووریی ئێران، بێکاری، گرانی و تێکچوونی گرێچنی کۆمەڵگا بکات.

چوونەسەرەوەی تێچووی پرۆسەی هاوسەرگیری و باری خراپی ئابووریی ئێران و چەندین کێشە و گرفتی دیکە لە هۆکارەکانی کەمبوونەوەی ڕێژەی هاوسەرگیری و زیادبوونی تەڵاق لە سەرتاسەری ئێران و بە تایبەت شاری "خۆیـ"ـە.