کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاماری فەرمیی ڕێژیم لەبارەی کۆرۆنا: ٨٧ هەزار تووشبوو و ٥٤٨١ قوربانی

17:23 - 4 بانەمەڕ 2720

بەپێی ئاماری فەرمیی وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیم، بە تووشبوونی هەزار و ٣٠ کەسی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و گیانلەدەستدانی ٩٠ کەسی دیکە لە ئیران، ئاماری فەرمیی تووشبووان گەیشتە ٨٧ هەزار و ٢٦ کەس و ژمارەی قوربانییانیش گەیشتە ٥ هەزار و ٤٨١ کەس.

لە ڕۆژانی ڕابردوو، بەرپرسی شورای شاری تاران و هەندێک لە ئەندامانی ئەم شورایە ڕایانگەیاند کە ئاماری قوربانییان و تووشبووان بەم نەخۆشییە زۆر زیاتر لە ئاماری فەرمییە کە وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت.

هەروەها ناوەندی توێژینەوەی مەجلیسی ڕێژیمی ئێران، بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک ڕایگەیاندووە کە ئاماری ڕاستەقینەی قوربانییان دوو بەرابەر و ئاماری تووشبووان لە نێوان ٨ هەتا ١٠ بەرابەر لە ئاماری وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیم زیاترە.