کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاماری فەرمیی کۆرۆنا لە ئێران؛ ژمارەی قوربانییان گەیشتە ٥٧١٠ کەس

17:53 - 7 بانەمەڕ 2720

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیم ڕایگەیاند کە ٦٠ تووشبوو بەهۆی کۆرۆناوە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو گیانی خۆیان لەدەست داوە و ژمارەی قوربانییانی ئەم نەخۆشییە گەیشتە ٥ هەزار و ٧١٠ کەس.

ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە کە بە ناساندنی هەزار و ١٥٣ کەسی دیکەی تووشبوو بەم ڤایرۆسە، ڕێژەی تووشبووان هەتا ئێستا گەیشتووەتە ٩هەزار و ٤٨١ کەس.

ڕاگەیاندنی ئەو ئامارە لە حاڵێکدایە کە چەندین بەناو نوێنەر لە مەجلیسی ڕێژیم و ئەندامانی شورای شاری تاران ڕایانگەیاندبوو کە ئاماری تووشبووان بە کۆرۆنا زۆر زیاتر لە ئاماری فەرمییە کە وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت.

 هەروەها ناوەندی توێژینەوەی مەجلیسی ڕێژیمی ئێران، ڕایگەیاندبوو کە ئاماری ڕاستەقینەی قوربانییان دوو بەرابەر و ئاماری تووشبووان لە نێوان ٨ هەتا ١٠ بەرابەر لە ئاماری وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیم زیاترە.

لەلایەکی دیکەوە شورای باڵای ئەمنییەتی ڕێژیم و وەزارەتی تەندروستی فەرمانیان داوە کە بەرپرسانی پزیشکی لە پارێزگاکان ئاماری پەیوەندیدار بە کۆرۆنا بڵاو نەکەنەوە.