کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاماری قوربانییانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگاکانی کوردستان

18:35 - 1 بانەمەڕ 2720

دوایین ئاماری قوربانییان و تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگاکانی کوردستان بڵاو کرایەوە.

ئەم ئامارانە لەلایەن بەرپرسانی زانکۆی زانستی پزیشکیی پارێزگاکانەوە بڵاو کراوەتەوە و بەم شێوەیەیە:

لە پارێزگای ورمێ بەگشتی ١٩٠٤ تووشبوو هەیە کە تا ئێستا ١٤١ کەس گیانیان لەدەست داوە و ٥٢ حاڵەتی نوێی دیکە تۆمار کراون.

لە پارێزگای ئیلام سەرجەم تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ٤٣٨ کەس بووە کە ٤٥ کەسیان گیانیان لەدەست داوە و ٦ کەسی تووشبووی دیکە بەم ڕێژەیە زیاد بووە.

لە پارێزگای سنە تا ئێستا سەرجەم ٩٧٦ کەس تووش بوونە، ١٠٨ کەسیش گیانیان لەدەست داوە و ٢٢ حاڵەتی تووشبووی نوێ  ڕاگەیەندراوە.

بەگشتی ئەو کەسانەی لە پارێزگای کرماشان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تووش بوونە، ٨٥١ حاڵەت بووە و لەم ڕێژەیە ٥٩ کەس گیانیان لەدەست داوە و ٢٣ تووشبووی نوێ ڕاگەیەندراوە.

جێگای ئاماژەیە ئاماری پارێزگاکانی سنە، کرماشان و ئیلام، ڕۆژی ١ی بانەمەڕ تۆمار کراوە، بەڵام ئاماری پارێزگای ورمێ تا ئێستا بڵاو نەکراوەتەوە و ئەم ئامارەی پارێزگای ورمێ ڕۆژی ٣١ی خاکەلێوە بڵاو کراوەتەوە.