کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاماری قوربانییانی کۆرۆنا ٣ تا ٤ بەرابەر له ئاماری فەرمی زیاترە

11:22 - 4 خەزەڵوەر 2720

ئەندامێکی شورای باڵای نیزامی پزیشکیی ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاندووە کە ئاماری قوربانییانی کۆرۆنا ٣ تا ٤ بەرابەر له ئاماری فەرمی زیاترە.

"حوسێن قشڵاقی" ئەندامی شورای باڵای نیزامی پزیشکیی ڕێژیم وتوویەتی: "ڕێکاری هاتنە دەرەوە لە دۆخی قەیراناویی کۆرۆنا پێویستیی بە هەوڵی میللی و پێداچوونەوەی بنەڕەتی لە شێوازی بەڕێوبەریی نەخۆشییەکە لە وڵاتدایە".

بەپێی ڕاپۆرتە مەیدانییەکانی کادری دەرمان و هەروەها بە لێکدانەوەی ئاماری بە خاک ئەسپێردراوان، ڕێژەی قوربانییانی کۆرۆنا لە ئێران نزیکەی ٣ تا ٤ بەرابەر له ئاماری فەرمی زیاترە.

لانیزۆری کاتی بەکەڵکی بەکارهێنانی دەمامکێکی ستاندارد ٤ کاتژمێرە و ئەگەر بە هەر هۆیەک دەمامک لەسەر دەمولووت هەڵگیرا نابێ دیسان دابنرێتەوە.

ڕێژیمی ئێران بۆ سەرپۆش دانان لەسەر بێکیفایەتییەکانی خۆی بەرانبەر بە کۆنترۆڵکردنی ئەو پەتایە ئامارە ڕاستییەکان دەشارێتەوە، هەرچەند ماوە جارێک یەکێک لە بەرپرسانی خودی ڕێژیم ئامارە ڕاستییەکان ئاشکرا دەکەن.